دارا سێكانیانی: مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نەفەوتێت و ساڵی 2025 وەك ساڵی 2024 نەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوو شت بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە، یەكەم مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نەفەوتێت، دووەمیش ساڵی 2025 وەك ساڵی 2024 نەبێت.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەغداد سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە كە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم بەغداد ئەو وەفدە سەردانی بەغدایان كردبوو و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە.

دەشڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی وەفدەكە باسی كۆبوونەوەكانی خۆیان كرد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و روونكردنەوەیان لەسەر گفتوگۆكان خستەڕوو، باسیان لەوە كردووە كە وەفدەكە بەوە رازیبوون كە بەغداد چی دەوێت ئامادەن هەموو داهات رادەست بكەن، بە مەرجێك بەغداش كۆی بوجە و پشكی هەرێمی كوردستان بنێرێت، یاخود پەنجا لەسەدی داهات رادەست بكەن بەڵام ئەوان كێشەی مووچە چارەسەربكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share