بەرگریی شارستانیی سۆران داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوادەکات، ئەو هاوڵاتییانەی بەمەبەستی بینینی دیمەنی بەفربارین روویان لە ناوچە شاخاوییەکان کردووە، پێش کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە ئەو ناوچانە جێبهێڵن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆراندا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکەینەوە کاتێک بۆ هەر مەبەستێک روو دەکەنە ناوچە زۆر ساردەکان و سەر شاخەکان بۆ ناو بەفر پێویستە پێش کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە و بەر لە بەستنی شەقامەکان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هەوڵی گەڕانەوە بدەن.

ئاشکراشیکردووە، پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکەن ئۆتۆمبێلەکانیان لە جۆری دەبڵ ئەکسل بێت یاخود زنجیر بۆ تایەکانیان ببەستن بۆ ئەوەی توشی گیرخوارد نەبن و مەترسی لەسەر گیانیان دروستنەبێت.

داوایشیکردووە، هاوڵاتییان خۆتان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی رێژەیەکی زۆر بەفری لێباریوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“کوژرانی دوو بەندکراوی خەڵکی نەغەدە لەژێر ئەشکەنجەدا” بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندرا

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كەسوكاری دوو زیندانیكراوی خەڵكی نەغەدە کە پێشتر دەستبەسەرکرابوون، ئاگاداركراونەتەوە گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە زنجیرە دەرمانخانەکانی سەروەران پێکهێندرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاریدا لیژنەی لێکۆڵینەوە لە زنجیرە درمانخانەکانی سەروەران پێکبهێندرێت. بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،…
Total
0
Share