فەرحان جەوهەر، پەرلەمانتاری پێشووتری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەغداد دەیەوێت وەك پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكات و كێشەی مووچە بە سیاسی كراوە و حكومەتی عێراق مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی نەناردووە و حكومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچەی پڕكردووەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێویستە حكومەتی عێراق، بودجە و مووچە بۆ هەرێم بنێرێت و كەسانێك هەن بوون بە پارێزەری عێراق و بەرگریی لە عێراق دەكەن لە كاتێكدا شایستەی دارایی مووچەخۆران نەنێردراوە.
وتیشی، “بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بنێردرێت”.