سبەی لە چەند ناوچەیەك بەفر دەبارێت و پلەی گەرمی دادەبەزێت

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی دەڵێت، لە بەرەبەیانی دووشەممەوە تاوەكو شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە هەندێك كات و ناوبەناو ئەگەری بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان بۆ ماوەیەكی كورتخایەن هەیە پێشبینیدەكرێت بەفربارین سەنتەری شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و قەرەداغ و تەواوی ناوچە شاخاوییەكان و بەرزاییەكانی باكووری گەرمیان بگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە بەرزاییەكانی ناحیەی شێخ تەویل و بناری بەمۆ و بناری شاخی زەردە و سەگرمە تاوەكو ناحیەی سەنگاو و چەمچەماڵ و بەرزاییەكانی بانی مەقان ئەگەری بڕێكی كەم بەفر هەیە و لە ناوچەكانی دیكە گەرمیان ئەگەری دڵۆپە بارانی كەم هەیە یان تەنها نیمچەهەور سارد دەبێت.

دەشڵێت، “بەهۆێ بەفربارینەوە پلەكانی گەرمی بەڕادەیەكی زۆر دادەبەزن و لەكاتەكانی شەودا لەو ناوچانە چەند پلەیەك دەچنە ژێر سفری سەدییەوە، ئەمەش دیسان هۆكارێكی خراپە بۆ درێژەدان بە وشكی كەش لە ناوچەكە بەهۆی جێگیربوونەوەی پەستانی بەرز لە ناوچەكە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share