لە سنووری گەرمیان، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و کەسێک برینداربوو .
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار-کفری دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (هۆندا سۆناتا و مارسیدس تایبەت) لە بەرامبەر گوندی (وەلی هەیەر) پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێر و سەر نشینی ئۆتۆمبێلی مارسیدسەکە گیانیان لە دەستداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی هۆندا سۆناتا بریندارە .
باس لەوەش دەکات، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
