پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی دزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و، دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ب.ح.م. لەدایكبووی 2002 و س.أ.و. لەدایكبووی 2000) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
