کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەی گەرمی بە 5 بۆ 8 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەی گەرمی بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەی دووشەممە لە ئەنجامى هاتنى کاریگەریى شەپۆلێکى بەفر و بارانبارین لەگەڵ بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی کەشێکى ناسەقامگیر، سەرەتا لەکاتەکانى بەرەبەیانى زوو ئاسمانى هەرێم هەور و سارد دەبێت، ناوچە سنوورییەکان بەدرێژایى کاتەکان لەکاتى دابارین بەفریش دەبارێت.

باس لەوەش دەکات، لەگەڵ زیادبوونى کاریگەریى ئەم شەپۆلە باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت، هەروەها لەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزییان لە 1400م  زیاترە ئەگەرى بەفربارین هەیە، لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بەفربارین هەیە ، کاریگەریى شەپۆلەکە تاوەکو شەوى دووشەممە بەردەوامدەبێت.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرمی بە(8 – 5) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   8پلەى سیلیزى

دهۆک     : 4 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  6 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 6  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 0  پلەى سیلیزى

سۆران: 5 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 14 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایە‌نە ‌پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی سلێمانی-ی ڕاسپارد ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ن بە‌ پڕۆژە‌ی نیشتە‌جێبوونی تایبەت بە…
زیاتر ببینە

ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا جێگیردەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین کۆتاییدێت و کەشوهەوا جێگیردەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share