ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: سبەی لەم ناوچەیە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە سبەی لە قەزای چۆمان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی
نەوتەكەی كە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە لە قەزای چۆمان دەست بەدابەشكردنی دەكرێت كە بڕی 100 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێك بە نرخی 30 هەزار دینار دابەشدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، حكومەتی عێراق بری 50 ملیۆن لیتری بۆ تەواوی هەرێم ناردووە كە دەكاتە رێژەی 19%ی پێداویستیی هەرێم بۆیە بەم شێوازە دابەشدەكرێت سەرەتا لە تەواوی ناوچە شاخاوییەكان دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share