ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیژنەیەك پێكهێندراوە و بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەكات.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو لیژنەیەی پێكهێندراوە لە سبەینێوە بەدواداچوون بۆ چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت و لەهەمانكاتدا بەدواداچوون بۆ پرسە داراییەكان دەكەن.
هاوكات مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، دەمانەوێت مووچە لە ململانێ سیاسییەكان دووربخەینەوە و لەسەر هەمان پرس، سبەی ئەو لیژنەیەی پێكهێندراوە بەدواداچوون لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداردەكەن و لیژنەكەش لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێكهێندراوە.