لەسەر رێگای کەلار- باوەنور ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (فۆرد فیگو)بە ئاڕاستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە تەمەنی 29 ساڵانە گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار.