وەفدێکی دیکەی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق، وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “گرفتەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق سیاسی و تەکنیکین، بەمەبەستی چارەسەرکردنیان چەند جارێک وەفدی نێوان هەردوولا سەردانی یەکترییان کردووە، و بڕیارە بەم نزیکانە وەفدێکی دیکەی هەرێم سەردانی بەغداد بکات”.

وتیشی، “گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لە ئاستێکی باشدان، بەڵام گازندە و دەستتێوەردانی سیاسی هەر هەیە، بەهیواین لە ئەمساڵدا هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان جددیتر بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان: تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایدەگەیەنێت، تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە و هێزە ئەمنیەکان رەچاوی…
Total
0
Share