وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی هەندێک گرفتی تەکنیکییەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە، بەهۆی هەندێک گرفتی تەكنیكییەشەوە کارەکان دواكەوتوون.
ئاشکراشیکرد، بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە بڕیارە تا كاتژمێر (8:00)ی بەیانی رۆژی شەممە دۆخەكە ئاسایی بێتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان زیاد كردووە.