سودانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆ کۆبووەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ 26 سەرۆکی زانکۆ جیاوازەکانی بەڕیتانیا کۆبووەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیران لەگەڵ 26 سەرۆکی زانکۆ جیاوازەکانی بەڕیتانیا کۆبووەوە و 12 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوانیاندا واژۆکرا.

دەشڵێت، بەشێكی دیکەی گفتووگۆکە تایبەتبووە بە رەخساندنی خوێندنی نێودەوڵەتی”سکۆلارشیپ” بۆ خوێندکارانی عێراق و داواکراوە دەرفەتی زیاترییان پێبدرێت تا لە زانکۆکانی بەڕیتانیادا درێژە بە خوێندن بدەن.

هاوکات، لە درێژەی گفتووکۆکەدا 12 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کاروباری هاوبەش و پڕۆژەی زانستی واژۆکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share