کۆمسیۆنی عێراق داوای خەرجکردنی پارەی کارمەندەکانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە دارایی عێراق دەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە نووسراوێکدا کە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، داوا لە حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکات پارەی کارمەندەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجبکات.
لەو نووسراوەدا کە عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە، داوای لێدەکات وەزارەتی دارایی رابسپێرێت بە زووترین کات پارەی کارمەندەکانی بۆ ئەو هەڵبژاردنە خەرجبکات.
بەپێی نووسراوەکە، کۆمسیۆنی عێراق لە 28ی ئابی 2024ەوە، سەرجەم زانیارییەکانی پەیوەست بە پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدانی بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە، بەڵام ئەو وەزارەتە پارەکەی خەرجنەکردووە کە بڕەکەی لەنێوان 50 هەزار بۆ 350 هەزار دیناردایە بۆ هەر کارمەندێک.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023، بە بەشداریی 300 هەزار کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان بەڕێوەچوو.