نزمترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوو.. یۆرۆ بۆ کەمتر لە دۆلارێک دابەزی

نرخی یۆرۆ بۆ 0.99 دۆلار دابەزیوە، ئەوەش نزمترین ئاستی ئەو دراوەیە بەرامبەر دۆلارفی ئەمریکی لە 20 ساڵی ڕابردوودا، هۆکارەکەشی بۆ ڕاگرتنی کارەکانی گازپرۆمی ڕوسی و هەناردەی گاز لەڕێگەی نۆرد ستریم1 دەگەڕێتەوە.

بەهای یۆرۆ بەڕێژەی 0.70% دابەزیوە، نرخی یەک یۆرۆ گەیشتووەتە 0.98 دۆلار، ئەوەش نزمترین ئاستە کە لە مانگی کانونی یەکەمی 2002ـەوە پێیگەیشتووە.

لە 22ی ئابی ڕابردوودا یۆرۆ نرخەکەی بۆ نزمترین ئاستی دابەزی لە سەرەتای دەستپێکردن و هاتنەبازاڕی دراوەکەوە.

نرخی دۆلار سوودی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی وڵاتەکەی وەرگرتووە بۆ زیادکردنی سوود، لەبەرامبەردا یۆرۆ بەهۆی کێشە ئابورییەکانی ئەوروپا بەردەوامە لە دابەزینی بەهاکەی.

بابەتی پێشتر

هێلی کۆپتەرێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

خوولی ئەفسەران دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share