پێشبینیی بەهارێكی تەڕ و بارانی زۆرباش دەكرێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نوێترین گۆڕانكاری ئەپدەیتی كۆنتڕۆڵی سفسو سفس ڤی دووی دەزگای كەشناسیی ئەمریكی ئاماژە بەبارانی سەرووی نۆڕماڵ و زۆر باش دەكەن بۆ وەرزی بەهار بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم و گەرمیان بەو پێیەی دۆخی زەریای هێمن لە ئێستادا لەبەشێكی لانینا ماوە ئەوكات لەنیوتڕاڵدا دەبێت و هەروەها زەریای ئەتڵەسی گەرمە و بۆ ئەوكات گەرمتر دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بە هەردوو بەشییەوە ئەم گۆڕانكارییانەش وادەكەن شێی مەداری لە لوتكەدا بێت لە بەهاردا و ئەوپەڕی چالاك بێت ئەمەش وادەكات لە كۆتاییەكانی زستان و بەهار شێی مەداری كە لە خوار ناوچەی ئیستواییەوە دێت و بەرەو ناوچەی كەمەرەیی ئەفریقی لەوێشەوە دێتە سەر دەریای سوور و ناوەڕاست و ناوچەكە بەمەش وادەكات شەپۆلەكانی هەردوو دەریا بە تەواوی چالاك بن و ڕێگا بەهاتنی ناوچەپەستان بەرزەكان نەدەن.

دەشڵێت،”هەموو ئەم فاكتەرانە وادەكەن وەرزی بەهارمان بەهارێكی تەواو باش تەڕ و باراناویی دەبێت هەر وەك ئاماژەمان پێدابوو وو بەشێكی زستانیش باش دەبێت و مانگەكانی دیكەش بە تایبەت ئەو سیستەمە ناڕێك و وشكییەی هەبوو لەم مانگە و مانگەكانی پێشتر لەسەر ناوچە جیاوازە كان دووبارە نابێتەوە كەبوونە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی دابارین لە ناوچەجیاوازەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share