ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق بەهای دینار بەرزدەکاتەوە؟

پسپۆڕێکی دارایی و ژمێریاری، ڕایگەیاند، خستنەڕووی بڕێکی زۆری دۆلار لە بازاڕدا نابێتە هۆی دابەزینی بەهاکەی بەرامبەر بە دینار.

د. نەبەرد کەریم، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی دارایی و ژمێریاری، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “خستنەڕووی بڕێکی زۆری دۆلار نابێتە هۆی دابەزینی بەهاکەی بەرامبەر دیناری عێراقی، چونکە هێشتا مەترسیی جـ.ـەنگ لە ناوچەکە هەیە، خواستێکی زۆریش لەسەر دۆلار هەیە و هاوڵاتییان پێویستیان بەو دراوە هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئەمریکا وەک نیازپاکییەک بۆ حکومەتی نوێی عێراق و ڕاسپاردنی عەلی زەیدی ناردنی دۆلاری بۆ عێراق دەستپێکردووەتەوە بۆ ئەوەی وڵاتەکە تووشی قەیرانی قوڵی ئابوری نەبێت.

لەبارەی چارەنووسی دۆخی دارایی عێراق لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، نەبەرد کەریم ڕایگەیاند، دۆخی دارایی عێراق پەیوەندیدارە بە گەرووی هورمزەوە، لەماوەی 23 ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کەنداوەوە نۆژەنبکاتەوە، ئەگەر بتوانێت لەماوەیەکی نزیکدا ئەو کارە بکات ڕەنگە دۆخی ئابوری بەرەو باشتر بڕوات، بەڵام بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی ئابوری دەبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم، بە ئەوپەڕی…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا و سلێمانی ئاشكراكرا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكاتەوە. سەفین دزەیی بەرپرسی…
Total
0
Share