ئەمڕۆ 15ی کانوونی دووەم، یەکەم رۆژی چلەی زستانە.
وەرزی زستان لە 90 رۆژ پێکدێت و مانگەکانی بریتین لە بەفرانبار، رێبەندان و رەشەمێ.
چلەی زستان لە ناوەڕاستی وەرزەکەدایە و چل رۆژ داگیردەکات، ساڵانە لە 25ی بەفرانبارەوە دەستپێدەکات کە دەکاتە 15ی کانوونی دووەم، تاوەکو 25ی شوبات بەردەوامدەبێت.
لە مێژووی کورد دا حسابێکی جیاواز بۆ چلەی زستان کراوە و بە ساردترین کاتی ساڵ دادەنرێت، هەروەکو چۆن چلەی هاوینیش هەیە و بە گەرمترین کاتی ساڵ دادەنرێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە سبەینێوە شەپۆلێکی باران سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.