وەزیری سامانە سروشتییەکان: زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە 22 ملیار دۆلار بووە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و زیانەکانی راگرتنەکەی ئاشکراکرد.

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “لەنێو پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا بڕی شەش دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دەستنیشانکرابوو، بەڵام وەزارەتی نەوت، دارایی و پلانی عێراق گەیشتنە ئەو باوەڕەی ئەو بڕە پارەیە کەمە و پێویستە بکرێت بە 16 دۆلار”.

وتیشی، “هەرسێ وەزارەتەکە پێشنیازیان بۆ حکومەتی عێراق کرد کە ئەو 16 دۆلارە وەک سولفەیەک دابنرێت تاوەکو گرفتی کۆمپانیا راوێژکارییەکان یەکلادەبێتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “رۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو پێشنیازەی سێ وەزارەتەکەی پەسەندکرد و لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و بڕیارە دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق بدرێت، ئەوکاتە هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە”.

وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئەوەشی وت، “ئەو 16 دۆلارەی دیاریکراوە کاتییە، چونکە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت داوای 20.6 دۆلار دەکەن”.

لەبارەی زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە، کەمال محەمەد وتی، “لەماوەی ئەو 20 مانگەدا کە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە، ئەو زیانەی بەر حکومەتی عێراق کەوتووە زیاتر لە 22 ملیار دۆلار بووە”.

رۆژی 25ی ئازاری 2023، بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە راگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share