قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی كاكەیی و یارسانەكان دەكات.

دەقی پەیامەكە..

بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی یارسان ( كاكەیی) دەكەم و هیوای رۆژانێكی جەژنی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ دەخوازم.

كاكەییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كۆمەڵگای كوردەوارین و خاوەنی داب و نەریت و كەلتوورێكی جوان و ئاشتیخوازانەن و شانبەشانی پێكهاتەكانی دیكەی كوردستان رۆڵی جوامێرانەیان هەبووە لە قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و لە كاتی شۆڕش و خەباتی نەتەوایەتیشدا هەمیشە لە ریزی پێشەوەی تێكۆشاندابوون بۆ بەرگریكردن لە مافە نەتەوایەتییەكانی گەلی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: میران بەکر لەژێر کاریگەریی ماددە کهولیـ.ـیەکاندا بووە و سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە

راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت، میران بەکر ئەو کەسەی بانگەشەی ئەوەی دەکرد لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگاکەمانەوە…
Total
0
Share