ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی جۆراوجۆر 10 تاوانباریان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “10 تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیرکران کە چەند تاوانێکی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە”.
دەشڵێت، ئەو کەسانەی دەستستگیرکراون تاوانی( رێگیریکردن، دزیکردن، تەقەکردن و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، هێرشکردنە سەرهاوڵاتیی کاسبکار)یان ئەنجامداوە.