لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکەوە روونکردنەوە دەدرێت

لە 2024دا نۆ سەبەتەی خۆراکی دابەشکراوە و لە سەرەتای ئەمساڵدا بڕیار هاتووە بۆ دابەشکردنی سەبەتەی دەیەمی ساڵی 2024 و ئێستا دابەشکردنی سەبەتەی دەیەم دەستی پێکردووە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی دەیەم سەبەتەی خۆراکی 2024 دەستی پێکردووە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی دوای ئەم سەبەتەیە، سەبەتەی ساڵی نوێ دابەش دەکرێت یاخود ئەو دوو سەبەتەخۆراکییەی ساڵی 2024 ماوە دابەش دەکرێت.

کامەران فەتاح ئاماژەی بەوەشکرد، ماددە بنچینەییەکان لە سەبەتەی خۆراکیدا وەک خۆیان ماونەتەوە و هاوشێوەی ماددەکانی مانگەکانی پێشووتر دابەشدەکرێن.

لەبارەی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان ئاماژەی بەوەکرد، هیچ بڕیارێک نییە تاوەکو ئەم ساتە لەسەر سەبەتەی ئەو مانگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە

سەرۆکى شارەوانى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، کاری لیژنەکان…
Total
0
Share