دادوەرێک دەبێتە سەرۆکوەزیرانی نوێی لوبنان

2150425175

نەواف سەلام دادوەر و سیاسەتمەداری لوبنانی، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە دەستنیشانکرا.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، بە فەرمی “نەواف سەلام” وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی لوبنان دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەماندا زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بەدەستهێنا.

نەواف سەلام، دوای ئەوەی لەلایەن جۆزێف عەون سەرۆککۆماری لوبنانەوە دیاریکرا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، لە پەرلەمانی لوبنان دەنگدان لەسەر پرسەکە بەرێوەچوو، ناوبراو لەکۆی 128 دەنگ توانی 85 دەنگ بەدەستبهێنێت ببێتە سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە.

نەواف سەلام كێیە؟

لەدایکبووی ساڵی 1953یـە، بە یەکێک لە کەسایەتییە یاسایی- سیاسیە دیارەکانی لوبنان دادەندرێت، وەک دادوەر و سیاسەتمەدار و مامۆستای زانکۆ کاری کردووە، لە ساڵی 2018 دەبێتە ئەندامی دادگای دادیی نێودەوڵەتیی و ساڵی رابردووش وەک 27ەمین سەرۆکی دادگاکە دیاریکرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی له‌سه‌ر مانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە سوریا و عێراق

پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم، ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی ئەردۆغان دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای تورکیا…
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
Total
0
Share