لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک برینداربوو

لە قەزای کفری، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و لە ئەنجامدا ماتۆڕسوارەکە برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر(دووتەنی) لە سەر رێگای بەنداوی کفری لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی برینداربوو.

دەشڵێت، بریندارەکە تەمەنی 15 ساڵە و رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کرا، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.

May be an image of 3 people and text

May be an image of scooter and motorcycle

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ پێداچوونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆرەکانی کارەبا ئەنجامدا

بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، چەند تیمێکی تایبەت هەڵمەتێکیان بۆ پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی…
Total
0
Share