تەقینەوەیەك لە هەولێر قوربانی لێكەوتەوە

تەقینەوەیەك لەنێو كارگەیەكدا لە هەولێر روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك كرێكار بوونە قوربانی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە کارگەكانی شیش لە هەولێر تەقینەوەیەك روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆیەوە كرێكارێك گیانیلەدەستدا و دووانی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، تەقینەوەكە لەكاتی داگیرساندنی كورەدا روویداوە و، پێدەچێت بەهۆی بوونی پاشماوەی جەنگی لەنێو ئاسنە كۆكراوەكاندا بووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچ و ژنی هەڵخەڵەتاندووە.. گەنجێكی “بەناوبانگی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان” لە دهۆك دەستگیركرا

پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی كەسێكی بەناوبانگی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ڕاگەیاند، بەهۆی هەڵخەتاندنی كچان و ژنانەوە. هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی…
Total
0
Share