زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو نەوتەی بەغداد بۆ هەرێمی دەنێرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بەغداد بڕێک نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت، بەڵام بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە کەمترین هاوڵاتیی لێی سوودمەند دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەو بڕە نەوتەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری ناردنی بۆ هەرێم داوە، بڕی تەنها 50 ملیۆن لیترە و لەو بڕە 20 ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی و شەش ملیۆن لیتری بۆ هەڵەبجە و ئەوەی دیکە بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەگەری گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە بەسەر دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشدەکرێت.

پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایکردبوو، ئەو بڕە نەوتە هێندە کەمە بەشی 19% ی خێزانەکانی هەرێم دەکات.

بڕیارە نەوتەکە بە نرخی داشکێنراو کە دەکاتە بڕی 55 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان میراودەلی: لەریگای 200 کارمەندەوە چاودێری دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەکەین

بەڕێوەبەریی بەرگریی شارستانیی سۆران لە نوێترین زانیارییدا راگەیاند، “چەندین تیمی خۆبەخش شانبەشانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا…
زیاتر ببینە

ئیدارەی راپەڕین بۆ هاوڵاتییان: لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بن

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەک لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات سەبارەت بە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان. هیوا…
Total
0
Share