زانیاریی نوێ لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد ئاشكرابوو
بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە راشكاوی و بە توندی لەبارەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دواكەوتنی، بژێویی ژیانی خەڵك و شایستەداراییەكانی هەرێم قسەیكردووە و بۆچوونەكانی بۆ چارەسەركردنی ریشەیی ئەم پرسە خستۆتەڕوو، بە روونی رووی دەمی كردوویتە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە و داوایكردووە با گفتوگۆی روون و جددی بكەین لەسەر كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، بزانین هۆكاری سەرەكی ئەم كێشەیە چییە، چونكە نابێت چیتر مووچە و ژیانی خەڵكی كوردستان تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكرێت، چونكە بەپێی دەستوور دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مافیان پارێزراوبێت و لەیەككاتدا مووچە بە یەكسانی دابەشبكرێت و هاوڵاتییانمان بێبەش نەكرێن لە شایستەكانیان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەم پەیامەی بە نێردە و نوێنەری وڵات و سەركردە سیاسییەكانی عێراق داوە تا چیتر ئەم پرسە بە سیاسی نەكرێت و خەڵكی كورستان نەكرێنە قوربانی بۆ ئەوەش داوای باپەندبوونی بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵییەوە كردووە تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە ویستی خەڵك و سەقامگیری لە وڵاتدا چارەسەربكرێن.