رێباز حەملان: بۆ هەر 12 مانگەکە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 12 ترلیۆن دینارە

رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەغداد لە ساڵی رابردوودا بەشی 10 مووچە پارەی ناردووە، کە 10 ترلیۆن و 26 ملیار دینار بووە و هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە ترلیۆنێک دینارە و بۆ هەر 12 مانگەکە 12 ترلیۆن دیناری پێویستە.

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆندا راشیگەیاند، ئەو پارەیەی بەغداد ناردوویەتی بەشی 10 مووچە بووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیەکی لە داهاتی ناوخۆ داوە، دەشڵێت، “لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا دەڵێن هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچە هاتووە، بەڵام ئەوە هەڵەیە و وانەبووە، دوای هەموو شوێنێک مووچەی هەرێمی کوردستانی ناردووە.”

دەشڵێت، “وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێم خۆی مووچەی دابەش نەکردووە، بەڵام ئەو مووچە نەنێرێت چۆن دابەش بکرێت کە سەرچاوەی مووچە لە بەغدادەوەیە و باسی تەوتین دەکات، لە کاتێکدا لە هەژماری من 730 هەزار کەس تۆمارکراون و پڕۆسەکە بەردەوامە”.

رێباز حەملان جەختیشدەکاتەوە، دەیانەوێت هەرێمی کوردستان وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، ئەوەش جێگەی قبوڵ نییە وەک وەزارەتێک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجومەنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.…
Total
0
Share