هاوکاریی دارایی سێ مانگی خوێندکاران دابەشدەکرێت

دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی سێ مانگی خوێندکاران دەکرێت لە ساڵی خوێندنی 2024 – 2025.

ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە، هاوکارییەکانی مانگی تشرینی یەکەم و دووەم و کانوونی یەکەمی خوێندکاران دەگرێتەوە و ئەم هاوکارییە 20 هەزار خوێندکار دەگرێتەوە کە لە زانکۆ حکومییەکان دەخوێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هاوکارییە بەردەوام دەبێت لە ساڵی 2025دا و خەرجکردنی ئەو هاوکارییە هەماهەنگییە لەنێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی خوێندکاران و خێزانەکانییانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى: له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان

سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، لیژنەیەکی بەدواداچوون لەسەر ئاستی زانکۆ…
Total
0
Share