بە بەشداریی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداریی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد کۆببێتەوە.

كۆبوونەوە بڕیاردراوەكە بە ئامادەبوونی سەركردە و نوێنەری زۆرینەی لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش بڵاوكرایەوە كە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەكێك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێكردنی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتی عێراق، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی ناوچەكە لە تەوەرە سەرەكییەكان دەبن.

هاوپەیمانێتییەكە لە هەریەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی (كۆكراوەی زۆرینەی لایەنە شیعییەكان)، پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشێك لە نوێنەرانی سوننە، بزوتنەوەی بابلیون و بەرەی توركمانی پێكدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی ڕێكخستنەوەی ڕسومات و داهاتەكان ئامادەیە و نزیكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌ی ڕێكخستنە‌وە‌ی ڕسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كرد، جە‌ختیكردە‌وە،‌ دە‌بێت…
Total
0
Share