ئەحمەد حاجی رەشید: حكومەتی عێراق پارەی 12 مانگی ناردووە

ئەندامێكی خولی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پارەی 12 مانگی بۆ مووچە ناردووە و هەرێم داهاتی شەش مانگی رادەستكردووە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا حكومەتی عێراق پارەی 12 مانگی ناردووە و هەرێمی كوردستان بە نیوەناچڵی داهاتی نانەوتی شەش مانگی رادەست كردووە و هەرێم داهاتی ناوخۆی دیار نییە.

لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەحمەد حاجی رەشید، “باسی لەوە كرد تاوەكو ئێستا نازانرێت توركیا رەزامەند دەبێت بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم یاخودنا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share