سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران وردەکاریی کۆبوونەوەی لیژنەکەیانی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی ئاشکراکرد.
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی جەختیکردووەتەوە مووچەی ساڵی 2025 ی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق پارێزراوە و لەو بارەیەوە دڵنیایی تەواوی داوە.
ئاشکراشیکرد، لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی هەرێم 2024-2025، لیژنەکە لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو راپۆرتی خۆی تایبەت بە هەموارکردنەوەی ماددەی 12 ی یاسای بودجە پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقیکرد، بە مەبەستی قسەکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی دارایی لە پێش هەمووشیانەوە پرسی مووچە.