پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی دووسەرە فەتاح لە ناحیەی شەمامك رووداوێكی پێكدادان لەنێوان پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا روویدا.
لە ئاكامی رووداوەكەدا شۆفێری پاسەكە گیانیلەدەستدا و 9 لە سەرنشینەكانیش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر كران.
گوندی دووسەرە فەتاح بە نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە و دەكەوێتە نێوان هەردوو گوندی پیرداود و سۆربەش.