ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا داوایاکی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ راگرتنی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەکان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین.
ئیدارەی خۆسەر هۆشداریداوە، لە رووخانی بەنداوی تشرین کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری منبجی سوریا و دەڵێت، “بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە مەترسییەکان لەسەر بەنداوەکە زیاتر بووە”.
ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە 8ی کانونی یەکەمی 2024، “ئەو گرووپانەی تورکیا پشتیوانیان لێدەکات، بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بەنداوی تشرین و دەوروبەری. فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوەکەیان کردووەتە ئامانج، کە ئەو فڕۆکە جەنگییانەیان کردووەتە ئامانج”.
ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، تورکیا بە هێرش و گرووپەکانی ئامانجیەتی ناسەقامگیری لە ناوچەکان درووستبکات و دەیەوێت بەشێکی زیاتری خاکی سوریا داگیربکات.
ئەگەری داڕمانی بەنداوی تشرین دووبارە مەترسییەکی راستەوخۆ بۆ سەر ژیانی سەدان هاوڵاتیی مەدەنی ناوچەکە دروستدەکات.
دووپاتیشیدەکاتەوە، رووخانی بەنداوەکە نەک تەنها کاریگەری لەسەر دانیشتووان دەبێت، بەڵکو دەتوانێت کاریگەری وێرانکەری لەسەر تەواوی ناوچەکە هەبێت، لەنێویاندا ژێرخانی خزمەتگوزاری و موڵکی گشتی و تایبەت.
بەنداوی تشرین سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ هەردوو بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاوی خواردنەوە بە درێژایی 1.5 کیلۆمەتر و توانای 1.9 ملیار مەتر سێجا گلدانەوەی ئاوی هەیە، رۆڵێکی سەرەکیی دەگێڕێت لە بەردەوامبوونی بژێوی خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، پێشتر لە ساڵانی ڕابردوودا زیانی بەرکەوتووە کە رێگری لە توانای کارکردنی کردووە، هەر زیانێکی زیاتر بەنداوەکە لە خزمەتگوزاری دەردەچێت، لە ئەنجامدا کاریگەری درێژخایەنی لەسەر سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە دەبێت.