مەزڵوم عەبدی: پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی سوریا رێگربن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەرمان

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرمانەی هەسەدە رایگەیاند، جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەمەوە کە هەموو ئەو هێزانەی بەشدارن لە مەلەفی سوریای نوێدا، لەوانەش ئیدارەی نوێ لە دیمەشق، دەبێت دەستوەردان بکەن و ئەو گرووپانە رابگرن لە هێرشکردن بۆ سەر ناوچەکانمان و شەڕ لە تەواوی سوریا بووەستێت.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات قسەی بۆ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی کردووە و رایگەیاندووە، هێزەکانیان بەشێک دەبن لە سوپای نوێی سوریا، جەختیشیکردەوە لە رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە سەبارەت بە داهاتووی سوریا.

جەختیشیکردووەتەوە، “کاتێک هێزەکانی سوریای دیموکراتمان لە ساڵی 2015 دامەزراند، وتمان ئەو هێزانە بەشێک دەبن لە سیستمی بەرگریی داهاتووی سوریا، ئێستاش بە مەرجێک پڕۆسەی بنیاتنانی سوپایەکی نوێ هەبێت ئێمە بەشێک دەبین لێی”.

عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بە یەکگرتوویی خاکی سوریا هاوڕاین، بەڵام وەک دەزانن زۆر وردەکاریی پراکتیکی هەن کە سوریاییەکان چاوەڕێی چارەسەرکردنی دەکەن.

لەبارەی دۆخی منبج و کۆبانێوە رایگەیاند، هێزەکانمان هێشتا پابەندن بە ئاگربەستی راگەیەندراو، بەڵام ناچارین بەرگری لە هێرشە بەردەوامەکانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا  بکەین لەسەر میحوەری بەنداوی تشرین، جگە لەو هەموو ئامانجگرتنانەی کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە ئەنجام دەدرێن .”

فەرماندەکەی هەسەدە پێشنیاری کردووە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە ئاسایشیی نەتەوەیی کۆبانێ ببێتە ناوچەیەکی لە چەکداماڵڕاو لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە سەرپەرشتی بکرێت، لەو بارەیەوە رایگەیاند هێشتا لەسەر قسەی خۆمانین بەڵام هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینی بتڵی غاز لە ماڵێکدا کەسێک برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم گەیشتە ئیمارات

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن زایدئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات، گەیشتە دوبەی.…
Total
0
Share