هەولێر.. سێ کەس کەوتنە ناو خەزانێکی بەنزینەوە و گیانیانلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کارمەندی پاڵاوگەیەک و دوو کارمەندی بەرگریی شارستانی کەوتنە ناو خەزانێکی بەنزینەوە و هەرسێکیان گیانیانلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر 4:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئاگرێکی بچوک لە پاڵاوگەی کۆچەر لەسەر رێگەی هەولێر-مەخموور، لە نزیک ناحیەی شەمامک کەوتووەتەوە، کارمەندێکی پاڵاوگەکە کاتێک ویستوویەتی رێگر بێت لە گەیشتنی ئاگر بە خەزانێکی بەنزین، کەوتووەتە ناو خەزانەکەوە و گیانیلەدەستداوە.

پاش ئەوەی پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کراوە، دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیش لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی کارمەندی پاڵاوگەکە، کەوتوونەتە ناو خەزانەکەوە و ئەوانیش گیانیانلەدەستداوە.

دوای گەیاندنیان بە پزیشکی داد، تەرمی هەرسێ قوربانییەکە رادەستی کەسوکاریان کرانەوە و بەخاک دەسپێردرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share