شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەگرێتەوە

سیروان ساڵح شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت،”شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت”.

وتیشی، “بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست لە رۆژی شەممەوە بەزۆریش كاتەكانی ئێوارە و شەو هەندێك كاتی رۆژی یەكشەممە بەبڕی جیاواز و ناوبەناو ئەگەری بارانبارین لە سەرجەم ناوچەكان هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رۆژی یەكشەممە بەهۆی كاریگەریی تۆپەڵە هەوایەكی سارد لە زنجیرە چیا بەرزەكان ئەگەری بەفربارین هەیەو تاوەكو بەرزایی زیاتر لە ( 1500) مەتر لە ئاستی دەریا و ئێوارەی یەكشەممە كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share