ئاماری رووبەڕووبوونەوەی دوێنێی بەنداوی تشرین بڵاوکرایەوە و 63 چەکدار کوژراون

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری بەنداوی تشرین بۆ 63 چەکدار بەرزبووەوە.

هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، لە رووبەڕووبوونەوەکانی دوێنی هێزەکانیان لەگەڵ چەکدارانی گرووپەکان لە باکووری بەنداوی تشرین و باشووری رۆژهەڵاتی شاری منبج، 63 چەکداری گرووپەکان کوژراون و 37یان بە سەختی بریندارکراون.

بەرەبەیانی دوێنێ، چوارشەممە، گرووپەکان بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین، باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج ئەنجامدا.

لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەکان، تانکێک و 5 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێندراون، ئەمە جگە لەوەی زیان بە 3 زرێپۆشی سەربازی BMB گەیەندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ئاماده‌كاری كرابوو.. نرخی خۆراك و شمه‌ك گران نه‌بووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ى نرخى خۆراك و شمه‌ك گرانبێت ئه‌وان سه‌ردانى شوێنه‌كانیان كردووه‌ و هۆشدارییان…
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە  

جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، “بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە”. شاهۆ عوسمان،…
Total
0
Share