یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە یەکێتی و پارتی کۆببنەوە.

گفتوگۆی کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمە و بڕیارە کاتژمێر 10ی بەیانی لە هەولێر بەڕێوەبچێت، کە بۆ سێیەم رۆژە لەسەر یەک کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.

ئەندامانی وەفدی یەکێتی پێکهاتبوون لە، رێواز فایەق، ئامانج رەحیم و شاڵاو جەمال، وەفدەکەی پارتیش لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح پێکهاتوون.

بەپێی زانیارییەکان چاوەڕواندەکرێت، هەفتەی داهاتوو وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی کۆببنەوە کە لە یەکێتی قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی وەفدەکە دەکات و لە پارتیش هۆشیار زێباری سەرۆکایەتیی وەفدەکە دەکات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەوروپا داوادەكەن لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن توركیاوە بکرێت

دەستەی دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا داوادەکات لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکبهێندرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن توركیاوە…
Total
0
Share