ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: چاوەڕوانین حكومەتی عێراق تەواوكاریی شایستەی دارایی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبووەوە و لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت،”چاوەڕوانین حكومەتی عێراق تەواوكاریی شایستەی دارایی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرەڕای مافی دەستووری و بوونی تەرخانكراو لەناو خشتەكانی یاسای بودجەی عێراق و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق و بەدوورگرتنی لە هەر ناكۆكی و كێشەیەكی نێوان هەردوولا و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بەردەوامبوون لەسەر خەرجكردنی مووچەی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ساڵی 2024، بەڵام حكومەتی عێراق پابەند نەبوو بە خەرجكردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە لە كۆی تەرخانكراوی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە بەپێی خشتەكانی تەرخانكراوی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ كە بڕی (11) ترلیۆن و (576) ملیار دینارە، تەنها بڕی (10) ترلیۆن و (752) ملیار دیناری بە فیعلی خەرجكردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆیە حكومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆی خۆی، 960 ملیار دیناری خەرجكردووە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە، سەرەڕای ناردنی بەشی خەزێنەی فیدڕاڵی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئەوەشی لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە بۆ خەرجیی بەكاربردن تایبەت بە خزمەتگوزارییە گشتیەكان و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان خەرجكراوە بەو پێیەی وەزارەتی دارایی عێراق، جگە لەو بڕە پارەیە هیچ شایستەیەكی دیكەی هەرێمی خەرج نەكردووە لە تەرخانكراوەكانی دیكەی هەرێم وەك بودجەی بەكاربردن و بودجەی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.

ئەنجومەنی وەزیران جەختیكردەوە كە حكومەتی هەرێم ، ئەرك و پابەندییەكانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە جێبەجێكردووە و لە هەوڵەكانیشی لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە بۆ دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و لەم ڕووەوە، چاوەڕوانین حكومەتی عێراق تەواوكاریی شایستەی دارایی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت، كە بەداخەوە بەهۆی ڕێكارەكانی وەزارەتی دارایی عێراق، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە مانگی 1ی ساڵی2025داین و مووچەخۆرانی ناوچەكانی دیكەی عێراق، مووچەی مانگی 12 یان وەرگرتووە، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم، وەریان نەگرتووە، لە كاتێكدا وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم بابەتەكانی پەیوەندیدار بە تەرازووی پێداچوونەوە و لیستەكانی مووچەی چارەسەركردووە و لیستی مووچەی هەر سێ مانگەكەشی بە تەواوی و بەبێ كەموكوڕی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: هاوڵاتییانی مەدەنی بەئامانج دەگیرێن

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: مووچەی مانگی 12 نێردراوە و لە خەڵكیان شاردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘كشتوكاڵ بەرخۆدانە’.. وێڕای داگیركارییەكان دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان سەرقاڵی كشتوكاڵن

هەرچەندە ساڵی ڕابردوو زۆربەی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانیان لەلایەن سوپای توركیاوە لەناوبران و سوتێنران، دانیشتووانی عەین عیسا لە ڕۆژئاوای كوردستان…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە، کە بەھۆی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانییەوە پارێزبەندی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندامی…
Total
0
Share