لە سنووری پێنجوێن، هاوڵاتییەک بە 175 عەلاگە خەڵوزەوە دەستگیرکرا و شەش کورەى خەڵوز تێکدران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى گەرمک لە دەرچونێکیاندا بۆ سنوورى پێنجوێن توانیان هاوڵاتییەک دەستگیربکەن هاوکات توانرا دەست بەسەر 175 عەلاگە خەڵوز و ئۆتۆمبێلێکدا بگیرێت .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکییەکى دیکەدا مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن بە هاوکاریى بنکەى گەرمک لە سنوورى گوندى (شێرە) توانیان شەش کورەى خەڵوز تێکبدەن و دەست بەسەر ژمارەیەک دارى بڕدراودا بگرن.
باس لەوەش دەکات، پەڕاوى لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بۆ گرتنەبەری رێکارى یاسایی رادەستى دادوەر کراوە.