ئەمڕۆ هەردوو وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا هەردوو وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هاوشێوەی کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە لەبارەی نووسینەوەی رەشنوسی رێکەوتنێک بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 یەمینی حکومەتی هەرێم گفتوگۆ دەکەن.
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بە تایبەت کە چەند مانگێکە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و هاوڵاتییان چاوەڕوانی رێکەوتنی لایەنەکان و کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت دەکەن.
لە ساڵی 2025 دا ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی یەکێتیی و پارتییە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە بەڕێوەبچێت و بڕیارە بەردەوامیش بن.