بەشێک لە سوننەکان هاوپەیمانێتییەکی نوێیان پێکهێنا

بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییە سوننەکانی عێراق هاوپەیمانێتییەکی نوێیان بە ناوی هاوپەیمانێتی سەرکردایەتیی یەکگرتووی سوننە راگەیاند.

شەوی رابردوو لە شاری بەغداد بەشێک لە سەرکردەی لایەنە سوننەکان کۆبوونەوە و بڕیاری دروستکردنی هاوپەیمانێتیی سەرکردایەتیی یەکگرتوویی سوننەکانیان دا.

هاوپەیمانێتییەکە پێکدێت لە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتی سیادە، موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم، ئەحمەد جبوری و زیاد جەنابی سەرۆکی فراکسیۆنی موبادەرە.

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا هاوپەیمانێتییەکە پلان و ئامانجەکانی خۆی ئاشکرابکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەبارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەواوی دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.…
Total
0
Share