عێراق بڕیاریدا یەك بەرمیل نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار بۆ هەرێم بنێرێت

لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی، وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی دەربڕی بە تەرخانكردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم كە هەر بەرمیلێك نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار بە هاوڵاتییان بدرێت.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی دەربڕی كە بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت كە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەڵەبجە ئاگاداركراوەتەوە ئەو نەوتە وەربگرن.

راشیگەیاند، هەر بەرمیلێك نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار دابیندەكرێت كە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان نەوتی سپی دابەشدەكرێت و لە ماوەی 10 رۆژدا نەوتەكە دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای توركیا گه‌نجێكی ڕۆژئاوای كوردستانی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان كوشت

به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، گەنجێکی ڕۆژئاوای كوردستان گیانیلەدەستدا. ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی 28ی ئەم مانگە، گه‌نجێكی…
زیاتر ببینە

لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ” لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات”. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share