جان ماری لوپان دامەزرێنەری راستڕەوی پەڕگیر لە فەرەنسا كۆچی دواییكرد

جان ماری لوپان-ی سیاسەتمەتداری فەرەنسیی ناسراو لە تەمەنی 96 ساڵیدا لە پاریس كۆچی دواییكرد.

خێزانەكەی، لە راگەیەندراوێكدا كە میدیاكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە، رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆچی دواییكردووە. هەروەك حزبەكەی “گردبوونەوەی نیشتمانی” كە لوپان دامەزرێنەری بوو هاوخەمی نیشاندا و بە “كوڕی گەل” ناویبرد.

لوپان بە كەسایەتییەكی مێژوویی راستڕەوی پەڕگیری فەرەنسی و، یەكێك لە سمبولەكانی راستڕەو لە سەرتاسەری ئەوروپا لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا دادەنرێت.

بەو وتارە دەناسرێتەوە كە بەهۆیەوە گەیشتە كۆتا گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی لە ساڵی 2002دا لە بەرامبەر جاك شیراك-ی ركابەری.

كچەكەی مارین لوپان لە ساڵی 2011ەوە سەرۆكایەتی حزبەكەی گرتووەتە ئەستۆ كە ئێستا لەژێر ناوی “گردبوونەوەی نیشتمانی”یە و، خۆی بۆ سەرۆكایەتیی وڵات كاندیدكرد.

مارین پارتەكەی كردووەتە هێزێكی سیاسیی سەرەكی لە فەرەنسا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران: محەمەد موخبەر ئەرکی سەرۆکایەتی وەردەگرێت

وتەبێژی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران رایگەیاند، محەمەد موخبەر، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ئەرکی سەرۆکایەتی وەردەگرێت. وتەبێژەکە ئاماژەی…
Total
0
Share