کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە و سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا رادەگەیەنێت.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدەدات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە تیایدا دۆناڵد ترامپ سەرکەوتنی بەسەر کامالا هاریسدا هێنا.
دەشڵێن، لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ پرۆسەکە هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، چونکە لە ساڵی 2021 لایەنگرەکانی دۆناڵد ترامپ وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر شکستی ترامپ لە هەڵبژاردندا، هێرشییان کردەسەر بینای کۆنگرێس و لە ئەنجامدا نزیکەی 140 پۆلیس برینداربوون، بۆ ئەمساڵیش ئامادەکاری بۆ ئەگەری دووبارەبونەوەی حاڵەتی لەمجۆرە دەکەن لەلایەن لایەنگرانی کامالا هاریسەوە.