سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەستی لەکارکێشایەوە

جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەستی لە پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی حزبیی لیبراڵ کارکێشایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی حزبی لیبراڵ راگەیاند.

هاوکات، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی ترودۆ، دەگەرێتەوە بۆ ناڕەزایەتی بەردەوامی هاوڵاتییانی کەنەدا و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی، هەربۆیە داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانیان کردبوو.

جەستن ترودۆ ماوەی نۆ ساڵە سەرۆکوەزیرانی کەنەدایە و 11 ساڵیشە سەرۆکی حزبی لیبراڵە لە وڵاتەکەدا، ئەمڕۆش دەستبەداری هەردوو پۆستەکە بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەلبانیا سەرجەم بەڵگەنامەکانی سوتاند

دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئەلبانیا بەر لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە سەرجەم بەڵگەنامەکانیان سوتان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلبانیا…
Total
0
Share