موقتەدا سەدر: هەزار نەخێر بۆ چەکی بێمۆڵەت

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە پەیامێکدا رایگەیاند، نەخێر و هەزار نەخێر بۆ چەکی بێمۆڵەت و کۆبوونەوەی چەک لەدەستی گرووپەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت.

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای عێراق بڵاویکردەوە، موقتەدا سەدر رایگەیاند، ” هیواخوازم جێگیربن لەسەر خۆشەویستی نیشتمان و گەل”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسیلەوەکردووە، “خۆشەویستی نیشتمان لە باوەڕەوەیە و شایەنی قوربانیدان و فیداییە لەپێناویدا”.

سەدر لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختیکردووەتەوە، “نەخێر و هەزار نەخێر بۆ چەکی بێمۆڵەت و کۆبوونەوەی چەک لەدەستی گرووپەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەکاری کۆبوونەوەی لوتکە لە بەغداد بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی لایەنەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی تەنها دەستکەوت…
زیاتر ببینە

شوێنەوار و گەنجینەکانی عێراق بەچەند سەد دۆلارێک لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەفرۆشرێن

فرۆشتنی گەنجینە و شوێنەوارەکانی هەزاران ساڵ لەمەوبەری عێراق لەڕێگەی پێگەکانی ئینتەرنێتەوە به‌جۆرێك فرۆشیار دەتوانێت بە ئاسانی بیانگەیەنێتە ماڵی…
Total
0
Share