روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: بەهۆی هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 100 کەس کوژراون

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی شەڕ گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی هەسەدە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 85 یان چەکداری تورکیا بوون و 16 یان سەر بە هێزەکانی هەسەدە بوون.

لای خۆیەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، توانیویانە سەرجەم ئەو هێرشانە بەرپەرچ بدەنەوە کە لەلایەن تورکیاوە کراوەتە سەریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیدانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە سوریا دەکەین

ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین پەیامیدا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند “پێویستە بارودۆخی سوریا ئاسایی ببێتەوە…
Total
0
Share