بازرگانیی هەرێم: ئەمساڵ پسوڵەی خۆراک دەکرێت بە ئەلیکترۆنی

بڕیارە لە ئەمساڵدا سەرجەم پسوڵەکانی خۆراک بکرێن بە ئەلیکترۆنی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، وردەکارییەکەی باسدەکات.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەمساڵدا سەرجەم پسوڵەکانی خۆراک دەکرێن بە ئەلیکترۆنی و هاوڵاتییان و بریکارەکان ئەپڵیکەیشنێکیان بۆ دروستدەکرێت، لەو رێگەیەوە هاوڵاتی دەتوانێت بزانێت چ ماددەیەک هاتووە و ئەگەر هاوڵاتی ئۆکەی لەسەر ماددەکە نەکات لای بریکارەکە دەمێنێتەوە.

وتیشی، هەر لەڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە هاوڵاتی دەتوانێت زیادبوون و کەمبوونی منداڵ تۆماربکات، لەڕێگەی ناردنی کارتی نیشتمانیی منداڵەکەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و راستەوخۆ منداڵە نوێیەکە لەسەر فۆرمی خۆراک زیاددەکرێت، بۆ مردووانیش بەهەمان رێگا لە فۆرمەکە لادەبرێن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە دوای دوو کاتژمێر کارکردن، دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنن، دوای ئەوەی لەکاتی…
Total
0
Share